دەقی پەیامی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی تێپەڕبوونی پەنجا ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە کوردستان دەکەم.
پێزانینم هەیە بۆ ڕۆڵی بەرزی مامۆستایانی ئایینی لە قۆناغە جیاجیاکانی ژیانی گەلەکەمان چ لە ڕووی بڵاوکردنەوەی بیروڕای خوداناسی و قووڵترکردنەوەی فەرهەنگی پێکەوەژیان و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی و ئینکار لە ناو خەڵکی کوردستاندا. جگە لەوانەش ڕۆڵی مامۆستایان و گەورەزانایانی کوردی ئایینی ئیسلام لە برەودانی هزری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و قبووڵنەکردنی ستەمکاری لە مێژووی میللەتەکەماندا بەرچاو و دیارە و لەو ڕێگەیەدا قوربانیشیان داوە.
هەمیشە و لە گشت قۆناغ و تەحەددیاتەکاندا ئەو چاوەڕوانییە لە یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان و سەرجەم مامۆستایان و گەورەپیاوانی ئایینی کوردستان هەیە کە لە ڕۆڵی پیرۆزی خۆیان بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی مرۆڤسالاری و میانڕەوی و قووڵترکردنەوەی هەستی نیشتیمانپەروەری بەردەوام بن.
لەم یادەدا هیوای سەرکەوتن بۆ یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەخوازم لە ئەرک وکارەکانیاندا کە لە ژیان و چارەنووسی گەلەکەماندا ئەرک و کاری پیرۆز و کاریگەرن.
مسعود بارزانی
21ی ئەیلوولی 2020[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,609
Donnez votre avis sur ce produit!