ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە بارەی بوردومانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە هاوەن و تۆپ و فڕۆکە و هەلیکۆپتەری جەنگی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان تۆپ و بوردومان کرد. زانیاری ورد لە بارەی ئەو هێرشانەوە بەم شێوەیەیە:
20ی ئەیلول لە کاتژمێر 18:30 بۆ 19:00 گوندی هزانک لە دەشتی نەهلێی سەر بە ناوچەی ئاکرێ بە فڕۆکەی جەنگی بوردومان کرا.
24ی ئەیلول لە کاتژمێر 20:30 خولەک زەویەکانی گوندی یەکماڵەی سەر بە ناحیەی بامەرنێ هەرێمی مەتینا بە فڕۆکە جەنگی بوردومان کران.
25ی ئەیلول لە کاتژمێر 11:15 خولەک دەوروبەری گوندی گوزێی سەر بە ناوچەی ئامێدی لە هەرێمی گارە بە فڕۆکەی جەنگی بوردومان کرا.
25ی ئەیلول لە کاتژمێر 13:00 بناری گردی چیاڕەشی سەر هەرێمی زاپ بە ئۆبوس و هاوەن تۆپباران کرا. بەهۆی تۆپبارانەکەوە لە ناوچەکە ئاگر کەوتەوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئاگرەکە بەردەوام بوو.
هەمان ڕۆژ واتە 25ی ئەیلول لە کاتژمێر 17:30 خولەک زەویەکانی گوندی بەشلی سەر بە ناحیەی بامەرنێی هەرێمی مەتینا بە فڕۆکە جەنگی بوردومان کران.
هەمان ڕۆژ کاتژمێر 18:30 خولەک ناوچەی وەرخەلێی سەر بە هەرێمی ئاڤاشین بە فڕۆکە جەنگی بوردومان کرا.
26ی مانگیش لە کاتژمێر 19:30 خولەک ناوچەی کەشانێی سەر بە هەرێمی حەفتانین بە فڕۆکەی جەنگی بوردومان کرا. دوای بوردومانەکە هەمان ناوچە و دەوروبەری گوندی شیلانێ بە هەلیکۆپتەر بوردومان کرانەوە.
27ی ئەیلول لە کاتژمێر 17:30 خولەک سوپای داگیرکەری تورک بە مەبەستی سووتاندنی پوش و پاوەن و زەویەکانی گەلی باسیا، دۆڵی حەساباس و گوندی درێی سەر بە هەرێمی ئاڤاشین، بە ئۆبوس ناوچەکەیان تۆپباران کرد. بە هۆی تۆپبارانەکەوە لە ناوچەکە ئاگر کەوتەوە و تا ئێستاش ناوچەکە دەسووتێت.
28ی ئەیلول لە کاتژمێر 21:00 بۆ 21:30 خولەک ناوچەی کۆلتێی سەر بە هەرێمی خواکورک بە هەلیکۆپتەر بوردومان کرا.
29ی ئەیلولیش لە کاتژمێر 04:00 ناوچەکانی گۆشن و سنینی سەر بە هەرێمی خواکورک بە فڕۆکەی جەنگی بوردومان کران.[1]