بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خوشکان وبرايان لە سەرکردايهتی پارتی ديموکراتی کوردستان/ سوريا
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک محەمەد ئەمين حوسين (ئەبومزگین) ئەندامی کۆميتەی ناوەندی پارتی ديموکراتی کوردستانی/ سوريا مان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو هەموو ژيانی خۆی تەرخان کردبوو لە پێناو بەدەستهێنانی ماف وئازادی بۆ گەلەکەی وولاتەکەی.
لە کاتێکدا کە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێزو تەواوی کاديرانی حزبە تێکۆشەرە کەتان و، خزمان و کەس وکاری خوالێخۆشبوو دەکەم. خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم ولە خوای گەورە داواکارم گیانی خواليخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامیش بەهەموولایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیه ڕاجعون
مسعود بارزانی
29ی 9ی 2020[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,420
Donnez votre avis sur ce produit!