#10-12-2021#
شارەوانی ڤایمەر لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، #سەلاحەددین دەمیرتاش# یەکێکە لە سیاسەتمەدارە دیارەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا، ئەو هەمو تواناکانی خستوەتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە دیالۆگ و ڕێگەچارەی ئاشتیخوازانە.
ئەوەشی خستەڕوو، ناوبراو بەهەمان شێوە داکۆکیکاری بەردەوام بووە بۆ مافەکانی کورد، ئاشوری، ئەرمەنییەکانی تورکیا، بەردەوام داوای خوێندنی بە زمانی دایک کردوە و باوەڕی بە یەکسانی و ئازادییەکان هەبووە.
بڕیارە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لەم مانگەدا بەڕێوەبچێت و داوا دەکرێت کەسێک بە نوێنەرایەتی دەمیرتاش خەڵاتەکە وەربگرێت.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە بەرواری (4/11/2016) دەستگیراکراوە و لە گرتوخانەی ئەدیرنا هێڵراوەتەوە، تائێستا چەند جارێک دادگایی کراوە و هەدەپەش دەستگیرکردنی دەمیرتاش و مانەوەی لە زیندان، وەک دەستبەسەرکردنێکی سیاسی ناو دەبات.
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,181
Donnez votre avis sur ce produit!