پێش تایێ بەڕەی بەخۆمان دادەین
لەکۆندا لەبری بەتانی بەڕە بەخۆدادراوە، زۆر ئیدیۆمی تری لەسەر هاتووە وەکو(نەچیە بن بەڕەی دوژمنم) یان(دەبێت بچیە سەر بەڕەی خەڵکی) له و ئیدیۆمەدا کە دەوترێت(پێش تایێ بەڕەی بەخۆمان دادەین) مانا ڕاستەقینەکە ئەوەیە سەرما وسۆڵە دەبێتە مایەی لەرز وتا، لە ئیدیۆمیشدا وەکو ڕێنماییەک بەکاردەهێنرێت بۆ وریابونەوە و خۆئامادەکردن بۆ هەر ئەگەرێک کە دێتە پێشەوە، واتە پێش ڕوودانی شتێک خۆمانی بۆ ئامادە بکەین.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 685
Donnez votre avis sur ce produit!