دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی:
بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا ع. ع. شەونم
غەمبار و دڵگران بووم بەهەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و ئەدیبی ناسراو و نیشتمانپەروەری کورد مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا هەڵەبجەیی (ع. ع. شەونم).
کۆچکردوو لە ڕێگای نووسین و هۆنراوە و سرودە کوردپەروەرەکانی خزمەتێکی گەورەکەی بەگەل و وڵاتەکەی کردووە و یاد و ناوی وەک مامۆستایەکی پەروەردەکار بۆ هەمیشە لە مێژووی گەلەکەماندا بە نەمریی دەمێنێتەوە.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستە ی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی مامۆستا و هەموو دۆستانی دەکەم. بەهەشتی بەرین جێگای بێت و خوا سەبوری هەموو لایەک بدات.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سە ڕۆکی ئە نجومە نی وە زیران[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,958
Donnez votre avis sur ce produit!