لە بارەی چالاکیەکانەوە، ئەم زانیاریانە بڵاو کرانەوە:
4ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی ئەرەنلەری ساکاریا کارگەیەکی فاشیستانی ئاکەپە-مەهەپە لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنرا.
5ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی گەبزەی ناوچەی کۆجائەلی، یەکینەکانمان 2 ئۆتۆمبیلی گواستنەوە و ئۆتۆمبیلێکی تایبەتی فاشیست و ڕەگەزپەرەستانیان سووتاند.
هەمان ڕۆژ مارکێتێک لە هەمان گەڕەک، بە تەقەمەنی و مۆلۆتۆف سووتێنرا.
7ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی گۆکتورکی ئەستەنبول، کۆگایەکی فاشیستانی ئاکەپە-مەهەپە و ئۆتۆمبیلێکی تایبەت سووتێنران.
8ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی بویوک چەکمەجەی ئەستەنبول، ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگری فاشیستان لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنرا.
9ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی سارای لە تەکیرداغ کارگەیەکی دروستکردنی گولەبەڕۆژەی سەرمایەدارێکی ئاکەپەیی و ئۆتۆمبیلێک سووتێنرا.
10ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی فاتیحی ئەستەنبول، ئۆتۆمبیلێکی فاشیستێکی ئاکەپەیی سووتێنرا.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,022
Donnez votre avis sur ce produit!