$ژیاننامە$
- پیشە: شانۆکار و نووسەر
- یەکێک بووە لە کەسایەتییە دیارەکانی شاری #سلێمانی# لە بواری هۆنراوە و ئەدەب و شانۆدا جێبپەنجەی دیار بووە و خزمەتی زۆری بواری ئەدەبی و هونەری کردووە.
- نووسەر و سیناریستی چیرۆکە تەمسیلییەکانی (کێچ، بلیت و زاوا) و چەندین تەمسیلیی و شانۆیی ساڵانی شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بووە.
- ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد مەڵبەندی گشتی سلێمانی بووە.
- لە ژیانی ئەدەبی و ڕووناکبیریی خۆیدا چەندین نووسین و وەرگێڕانی هەیە.
- لە ساڵانی چل و پەنجاکانی سەدەی ڕابردووشدا وەک ئەکتەر بەشداری چەندین شانۆیی کردووە.
- زیاتر لە (25) ساڵە لەدەرەوەی وڵات ژیاوە سەرەتا لە سویسراو دواتر لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە.
- لە ساڵی 2000 نامەیەکی بۆ پاپای فاتیکان ناردووە و پێشنیاری کردووە، کە ساڵی 2000 ببێتە ساڵی دیالۆگی پێکەوە ژیان و کۆتایی هێنان بە پەراوێزکردنی کورد و مافەکانی.
- لە ڕۆژی #18-10-2019# لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی نزیک فرانکفۆرتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 230,507
Donnez votre avis sur ce produit!