شەماڵ ئەحمەد
ژیاننامەی شەماڵ ئەحمەد لەزاری خۆیەوە:
من ناوی تەواوم(شەماڵ محەمەد ئەمین قادر ئیبراهیم)ە، لە ساڵی(1994) لە #کۆیە# لە دایکبووم، لە گەرەکی(گردی)،
پەیمانگا تەکنیکی کۆیەم تەواو کردوە بەشی (کارگیری یاسا)، فۆتۆگرافەرێکی شاری کۆیەم، لە سالی(2005)ەوە
دەستم کردووە بە وێنەگرتن و ئەرشیفکردنی خانووە کەلەپوریی و شوێنەوارە مێژوویەکانی ناو شاری کۆیە و دەمەوێت لەڕێگەی ئەو کارەوە ڕێگری لە فەوتانی ئەو خانوانە بگرم.
هەروەها: ماوەی چەند ساڵێکە کاری فۆتۆگرافەری دەکەم و بە زۆری وێنەی سروشت و کەسایەتی و شوێن دیارەکانی سنوورەکەم گرتووە، بە جۆرێک ئێستا خاوەنی دوو ملیۆن وێنەم لەو بوارەدا، هەموویانم لەلای خۆم ئەرشیف کردووە.
ماوەیەکیشە دەستم کردووە بە وێنەگرتنی خانووە کۆن و کەلەپوور و شوێنەوارییەکانی ناو شاری کۆیە کە بەداخەوە زۆربەیان ڕووخاون و هەندێکیشیان ڕووبەڕووی تێکدان بوونەتەوە، بۆیە دەمەوێت لەڕێگەی ئەو کارەمەوە ئەو خانوانە لە یادی خەڵک بمێنن و ڕێگە لە فەوتانیان بگرم، هاوکات چەند جارێک ئەو وێنانەم هاوپێچی داواکاریم کردووە، بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە ئاراستەی قایمقامیەت و لایەنی پەیوەندیدارم کردووە، بەڵام بەداخەوە وەک پێویست بەدەم داواکارییەکەمەوە نەهاتوون.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,232
Donnez votre avis sur ce produit!