دەقی پەیامی پیرۆزبایی عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بە گەرمی پیرۆزبایی حەڤدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەتان لێ دەکەم، کەناڵی ئایندە لە ماوەی ڕابردوودا وەک کەناڵێکی یەکێتی، وەک کەناڵێکی #گەرمیان#ی، ڕۆڵێکی باشی هەبووە لە بزاوتی ڕاگەیاندن لە ناوچەکەمان، هیوادارم ئایندە لە ئایندەدا باشتر و زۆرتر بکەوێتە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک و وەک میدیایەکی یەکێتی نیشتمانی، هاوتەریب لە گەڵ سیاسەتی یەکێتی بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک درێژە بە کارەکانی خۆی بدات، هەرچەندە کەناڵەکە تەعبیر لە سیاسەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات، بەڵام پێویستە ببێتە مینبەری تەواوی دەنگەکانی تریش و هەمووان کەناڵی ئایندە بە هی خۆیان بزانن و بەشێک بێ لە فراوانکردنی مەوداکانی ئازادی ڕادەربڕین و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا و خەڵکی گەرمیان وێڕای جیاوازییەکانیان کەناڵی ئایندە بە سەکۆی خۆیان بزانن..
دوبارە پیرۆزباییتان لێ ئەکەم و هەر شاد و سەرکەوتوبن
عەدنانی حەمەی مینا
ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی ن ک[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,052
Donnez votre avis sur ce produit!