دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بە بۆنەی یادی (22) هەمین ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتی ئازیزەوە، بەناوی لێپرسراو و هەڤاڵانی مەکتەبی ڕێکخستنی (ی.ن.ک)ەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەرو کادرو کارمەندە ماندونەناسەکانی کوردسات و بینەرە ئازیزەکانی دەکەین.ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامی وداهێنانی زیاترتان بۆ دەخوازین.
کوردسات لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بە شێوازێکی نوێ، بووە میوانی ماڵەکانمان و وەک لە دروشمەکەشیدا هاتووە (کوردسات ماڵی هەمووانە)، توانی جێگەی تایبەتی خۆی لەدڵی هەموو بینەرێکی کورد دا بکاتەوە. بەمەش توانی وەرچەرخانێکی گەورە لەمیدیای کوردیدا دەستەبەر بکات و مەڵۆیەکی گەورە بخاتە سەر خەرمانی میدیای کوردی.هەمیشەش بەبێ جیاوازی ماڵی هونەرمەندان وڕۆشنبیران ونوسەران وئەدیبان بوە
ئومێدەوارین لە ئایندەشدا هەر وەک ڕابردوو ڕەچەشکێن وبوێربێت بتوانی ڕۆڵی کاریگەرتر ببینێت و وەک هەمیشە داهێنانی هەبێت و بەردەوام بێت لە ئەفراندن و هاوسەنگی و بێلایەنی و بەرگریکردن لە مافی ڕەوای گەلەکەمان هەمیشەش دەنگ و ڕەنگی هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت
جارێکیتر پیرۆزبێت یادی (22)هەمین ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات.
مەکتەبی ڕێکخستن
ی.ن.ک[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,378
Donnez votre avis sur ce produit!