دامرکاندنەوەی شۆڕشەکەی #جوامێر ئاغای هەمەوەند#
جوامێر ئاغای هەمەوەند ساڵی(1815)ی زایینی لەدایکبووە، لە تەمەنی گەنجیەوە دەبێتە سەرخێڵی هەمەوەند لە شارۆچکەی(#قەسری شیرین#) لە ناوچەی #سەرپێڵی زەهاو#ی شاری #کرماشان#، بە ئازایەتی و جوامێری ناوی دەرکردووە، دژی داگیرکاری قاجاری و عوسمانی جەنگاوە، دژی سنورە دەستکردەکانی هەردوو داگیرکەر بووە، کەناوچەکەیان لە نێوان خۆیاندا بەشکردووە، ناوچەکانی(خانەقین و #کەرکووک# و #چەمچەماڵ#) لە ژێر دەستی عوسمانیەکان و ناوچەکانی(قەسر شیرین و سەرپێڵی زەهاو) لە ژێر دەسەڵاتی قاجارییەکان بووە، ئه و شاروشارۆچکانەش شوێنی نیشتەجێبوون و زەوی و زاری خێڵ و هۆزی هەمەوەند بوون، بۆیە جوامێر ئاغا لە ناوچەکانی(کەرکووک و لەیلان و چەمچەماڵ و #دەربەندی بازیان# و قلیاسان و چەند شوێنێکیتر) پەلاماری عوسمانییەکان دەدات و زیانێکی گەورەیان پێ دەگەیەنێت بەهاوکاری هۆزەکانی(گلی و دەلۆ و باشکی و مامەلێسی و کێجی)، هەر بۆیە عوسمانیەکان و قاجارییەکان چەند هەولێک دەدەن لە ڕووبەڕوونوەکاندا بیکوژن، بەڵام بێ ئەنجام دەبێت، دواتر بەنامەردی بەناوی داوەتکردنەوە لەساڵی(1887)زایینی لە شاری(سەرپێڵی زەهاو) بەخۆیی و شەش پاسەوانەوە لەلایەن سەربازانی قاجارییەوە دەکوژرێن و دوای کوشتنیان سەرەکانیان لە لاشەکانیان جیادەکەنەوە و بە ڕمەکانیانەوە هەڵیاندەواسن، ئه و ڕووداوەش بەڵگە نامە مێژووییەکانی دیپلۆماتی قاجاری و عوسمانی تۆماریانکردووە و باسی ئه و هەوڵانەیان تێدا نوسراوە کە هەردوو باڵیۆزی قاجاری و عوسمانی داویانە بۆ تیرۆرکردنی جوامێر ئاغای هەمەوەند، دوای تیرۆرکردنی جوامێر ئاغا پلانی دوور خستنەوەی هەمەوەندەکان بۆ شوێنە دوورەکانی وەکو(ڕۆژئاوای ئەنادۆڵ و قوبرس و لیبیا و ئەفریقیا) جێبەجێدەکرێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 774
Donnez votre avis sur ce produit!