دەقی پرسەنامەکەی #نێچیرڤان بارزانی#:
بۆ کۆچی دواييی نووسەر و ڕۆشنبير و ئەکاديمی و کەسايەتيی نیشتمانپەروەر خوالێخۆشبوو د. مارف عومەر گوڵ، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزيان دەکەم هاوخەميانم.
هيواخوازم خوای مەزن گيانی بە بەزەيی و ميهرەبانيی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و کەسوکاريان ببەخشێت.
خوالێخۆشبوو تەمەنێکی زۆری بە خزمەتی ئەکاديمی و نووسين و ڕۆشنبيری بەخشی. يادی به خێر و گيانی شاد بێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,517