پرسەنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی حەمید ڕەشاش
بەداخ و دڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایی دۆستی دێرین و هاوڕێی نزیک و خۆشەویستی سەرۆک مام جەلال (مام حەمید ڕەشاش)مان پێگەیشت.
بۆ لەدەستدانی ئەم کەڵە تێکۆشەرە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵ ئاراستەی خۆمان و کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی و هەڤاڵانی دەکەین، خۆمان بە بەشداری ئەم کۆستە دەزانین.
مام حەمید ڕەشاش پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی دیاری هەولێر و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان، بەشێکی زۆری تەمەنی بەخشی بە خەباتی کوردایەتی و لە ڕێچکە پاکەکەی شۆڕش لاینەدا و بەردەوام بە بیری نیشتمانپەروەریی و کوردایەتی دەیڕوانییە ڕووداوەکان و لە خەمی ئازارەکانی میللەتەکەیدا دەژیا و تا دواساتی ماڵئاوایکردنیشی هەر ڕێنیشاندەر و هەڤاڵی دڵسۆز و پاک بوو بۆ یەکێتییەکەی مام.
بۆیە لەدەستدانی مام حەمید کە نموونەی پێشمەرگەی خۆڕاگر و بەویقار و کەسایەتی دڵسۆز و سەرڕاستی خەباتی کوردایەتی بوو، خەم و ناسۆرێکی زۆری لە دڵی هەموواندا بەجێهێشت و لەناخەوە نیگەرانیکردین.
لەخوای گەورە داواکارین بۆ هەمیشە ڕۆحی شادبێت و سەبووری و دڵئارامیش بەهەموولایەک ببەخشێت.[1]
بافڵ جەلال تاڵەبانی
#21-01-2022#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,758
Donnez votre avis sur ce produit!