ماچی ئاغاژن بەشەرتە شوانی حەساب ناکرێت
شەرتە شوانی و حەقە شوانی لە کۆندا بۆ ئه و کوڕیشکە بووە کە شوانی مەڕ و ماڵاتی بۆ خاوەن مێگەل کردووە، ئینجا شوانیەکەی چ وەرزێک چ ساڵێک یان تا حەوت ساڵ بێت، حەق و شەرتە شوانی جار هەبوو کاریلە و بزن و بەرخ بووە لەگەڵ جل وبەرگ و خواردن، به و دوایانەش دراو و پارەی تێکەوت، ئینجا لەماوەی شوانکارەیی تیکەڵ بوون لەگەڵ خاوەن مێگەل ڕوویدەدا، وەک یەک خێزانیان لێ دەهات و هەندێک خاوەن مێگەل وەکو کوڕی خۆیان سەیریان دەکرد و جار هەبووە کردوویانە زاوای خۆیان و کیژێکیان پێداوە، هەندێجاریش ئاغاژن دەستی لەگەڵ تێکەڵکردووە و ماچ و موچ و ڕاموسانیشی بەدواوە هاتووە، بەڵام ئەمەیان بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین بووە و هیچ پەیوەندی بەشەرتە شوانی و حەقە شوانییەوە نەبووە، ئینجا ئەگەر شوانەکە مافەکەی خۆی تەواو پێ نەدرابوایە و ئه و حاڵەتش زووتر درک پێکرابێت وتراوە(ماچی ئاغاژن بەشەرتە شوانی حەساب ناکرێت) هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمەش بەباریتر ووتراوە(سەد خورما و ڕوون جێگەی یەک قەرز ناگرێتەوە یان سەد هێلکەڕوون جێگەی یەک قەرز ناگرێتەوە یان سەد بەرتیل جێگەی یەک قەرز ناگرێتەوە، ماچی ئاغا ژنیش هەر وەکو ئه و خورما و ڕوون و هێلکە و ڕوونەیە، بەدیاری ئەژماردەکرێت و حەق هەر لەشوێنی خۆی دەمێنێتەوە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,591
Donnez votre avis sur ce produit!