ناونیشان: ئەمریکای باکوور پێی دەوترێت ئەمریکای ئەنگلۆسەکسۆنی؟
ئامادەکردنی: #حوسین عەبدولکەریم ڕۆستەم#
ئەمریکای باکوور پێی دەوترێت ئەمریکای ئەنگلۆسەکسۆنی و هەندێک جاریش پێی دەوترێت ئەنگڵو ئەمریکا.
ئەمەیش بەهۆی ئەوە کە زمانی ئینگلیزی لە ئەمریکای باکوور زمانی سەرەکی دانیشتوانە و شارستانیەت ڕۆشنبیری بەریتانیا زاڵە بەسەر کيشوەرەکە.
هەروها ئیمپراتۆریەتی بەریتانی کاریگەری گەورەی هەبوو لەسەر ئەمریکای باکوور لە ڕووی مێژوویی و ڕەچەڵەک و زمان و ڕۆشنبیری.
وئەم زاراوە بۆ جیاکردنەوەی ئەمریکای باکوور لە ئەمریکای باشوور بەکارهاتووە، چونکە چەند وڵاتێکی ئەمریکای باشوور بەزمانی لاتینی وکو (پورتوگاڵی و فەڕەنسی و ئەسپانی) دەدوێن.
وزیاتر زاراوەی ئەمریکای ئەنگلۆسەکسۆنی بە کەنەدا و یلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەوترێت، چونکە زۆربەی زوری ناوچەکانی ئەو دوو وڵاتە بە ئینگلیزی دەدوێن.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,480
Donnez votre avis sur ce produit!