جۆری وشە: ناو
واتا: ئاشەوان، ئاسیاوان.[1]
ئاشە ڤان/aşevan: نت: ئاشەوان، ئاشڤان.
ئاشەوان/aşewan: نت: (ئاش+ ئەوان) ئاسیاوان، ئایشەوان، ئاشە ڤان، ئاشڤانچی، قەڕاش، کرێچ، لۆێنە، خاوەن ئاش: ئەو کەسەی لەسەر ئاش دادەنیشێت و چاوەدێری هاڕیینی دان دەکات.[2]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #ئاش لە خەیاڵێک، ئاشەوان لە خەیاڵێک#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
بە شانم تا بڵێی بارێ گرانە
پەڕۆی ئاردەماڵکی لای ئاشەوانە
لە دەست ئاڵۆشەکەی ماڵم وێرانە
بە ڕۆژ ئەسپابی فیزی چایخانە
#قانع#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Note: Kurdipedia veut rassembler «tous» les mots et expressions de tous les dialectes kurdes. S'il vous plaît aider Kurdipedia ...
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 853
Donnez votre avis sur ce produit!