خۆ کەس بەدرۆیێ نەمردیه
لە کوردەواریدا لە سەر درۆکردن ئیدیۆمی زۆر پێکهاتووه وەکو:- پەتی درۆ کورتە، سەر سەدەی درۆ کورتە، درۆزن ئاگر لەماڵی بەربێت کەس باوەڕی پێ ناکات، لە هەموو ئیدیۆمەکاندا درۆکەر سەرکۆنە کراوە، بەڵام له و ئیدیۆمەدا ڕێ بەدرۆکردن دراوە بۆ بەرژەوەندی و لایەنی ئەرێنی و سوود گەیاندن و ئاشتەوایی و پێکهێنانەوەی دوو لایەن، هانی کەسێک دەدرێت بۆ ئەوەی درۆیەکی بەرژەوەندیانە (درۆی مەسڵەحەت)بکات و وتراوە: خۆ کەس بەدرۆیێ نەمردیه.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,615
Donnez votre avis sur ce produit!