وا بەسواری فڕۆکە
گەشتم کردوە بۆ ئاسمان
لەم بەرزییەوە دەڕوانم
بوم بە هاوڕێی هەورەکان
ئای چەند جوانە دەبینم ؟!
هەوری سپی وەک لۆکە
بێ ئەوەی زیان بدات
خۆی دەدات لە فڕۆکە
لە پەنجەرەی ڕووناکی
فڕۆکەوە دەمڕوانی
پۆلێک پەپولە و باڵدار
هاتنەلام بە میوانی
وتیان ئێمە هاوڕێی تۆین
ماڵمان وا لەم گەردونە
گەشتی تۆ بۆ لای ئێمە
مایەی ئاسودە بونە
هەورین لە شێوەی باڵدار
تا منداڵان دڵخۆشکەین
کاتێکیش کە پێویست کات
وەکو باران دادەکەین
23/05 /2021 یەکشەممە
ئەم هۆنراوەیە لە ژمارە (285) ی گۆڤاری (پەپولە) بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 658
Donnez votre avis sur ce produit!