دوێنێ لە ماڵی پوورم
لەگەڵ بانو و شاد و یاد
کاتی خۆشمان بەسەربرد
بە ئێکسبۆکس و ئایپاد
ئینجا (بانو) بردینی
بۆلای حەوزی ماسییەکان
زانیاری زۆری پێداین
لەسەر ژیان و جۆریان
ڕەنگیان پرتەقاڵی و سوور
زۆر دڵگیربوو دیمەنیان
وادیاربوو یاری دەکەن
بە کلک و باڵ و سەریان
بەڵام من نیگەران بووم
بە ژینی ئەم ماسییانە
هەستمکرد دیلکراون
وان لەناو بەندیخانە
بۆیە چوومە لای پوورم
پێمووت چۆن لات ڕەوایە؟
خۆت بە ئازادی بژی و
گیانداری دیلت لایە
پوورم وتی زۆر ڕاستە
باش نییە ئەو جێگایە
چونکە ماڵی ماسییەکان
ناو ڕووبار و دەریایە
02 – 03 – 2018 هەینی
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 612
Donnez votre avis sur ce produit!