سلێمانی
ئای چەند دڵگیر و جوانی
شارەکەم سلێمانی
ئێمە زۆرمان خۆشدەوێی
پڕسۆز و میهرەبانی
بە ڕۆژ خۆری ئاسمانت
هێمایە بۆ ئازادی
بە شەو ئەستێرەکانت
دەبەخشن تیشکی شادی
هەموو شارانی دنیا
باجوان و ڕازاوەبن
بەڵام هەرگیز وەکو تۆ
خۆشبەختی نادەن بە من
دامێنی شاخی گۆیژەت
سەیرانگای چاڤیلاندە
مایەی خۆشبەختی ئێمەی
شاری جوان و بەخشندە
پێدەشت و سەوزایی تۆ
کانی و کارێز و ئاوت
بۆ ئێمە شانازییە
ئەمڕۆ ناوبانگ و ناوت
بۆیە بڕیارمانداوە
دڵسۆزبین بۆ ئەم شارە
وتە و کردار یەکبخەین
ئەوسا شار جوانتر دیارە
18- 02 -2020
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 856