دڵ
دڵم لەلای چەپدایە
تەپ تەپ لە لێداندایە
خۆشەویستە دڵەکەم
لەگەڵ ئەودا ژین دەکەم
ئەندامێکی بچووکە
پێکهاتووە لە ماسوولکە
ئامێری بێ هاوتایە
هەر وەکو ترومپایە
کاتێک خۆی گرژدەکات
بەخێرایی خوێن دەبات
بۆ ناو بەشەکانی لەش
تا ڕوومان بکات ئاڵ و گەش
کاتێکیش خاوبێتەوە
پڕ لەخوێن دەبێتەوە
ئەم ئەندامە پڕسۆزە
بۆ ئێمە زۆردڵسۆزە
بەخششی خوای گەورەیە
چالاک و لێبوردەیە
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 570