خواستەکانم
زۆرحەزدەکەم منی مناڵ
لە قوتابخانە و لە ناوماڵ
هاوکارم بن گەورەکانم
بۆ هاتنەدی خواستەکانم
با لەسەرخۆ بمدوێنن
بوارم بۆ بڕەخسێنن
تا دەرکەوێ توانا و بەهرەم
پێتان بڵێم کە منیش هەم
بەرەو لووتکە وابەڕێوەم
چاوەڕوانی هەوڵی ئێوەم
دەئەی بابە و دایەی بەسۆز
هەوڵبدەن ئێوەی دڵسۆز
تاپێبگەم بەهرەمەندبم
دواڕۆژ بۆ گەل زۆر سودمەندبم
وەک کەسێکی وریا و چالاک
خزمەت بکەم بە گەل و خاک
28 –09–2002 شەممە
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 648