ڤایرۆسی کۆرۆنا
بۆ ئەوەی ئەم ڤایرۆسە
نەمبات بەرەو نەخۆشی
خاوێنی خۆم ڕادەگرم
هەتا بژیم بە خۆشی
ئەمڕۆ کۆڕۆنا باوە
پەتای ئەم سەردەمەیە
دەبێ خۆبپارێزین
چونکە زیانی هەیە
بۆیە بە سابون و ئاو
دەستەکانم جوان دەشۆم
بۆ ئەوەی تەندروستبم
گرنگی دەدەم بە خۆم
دەستەسڕ بەکار دەهێنم
لە کاتی پژمە و کۆکین
شوێنێک خەڵکی زۆر لێبێت
وا باشە کە بۆی نەچین
ڤایرۆسی کۆرۆنایە
ژیانی زۆر کاتییە
کە چارەسەر پەیدابوو
ئیتر ئەو بوونی نییە
05 –03 – 2020
ئەم هۆنراوەیە لە ژمارە (272)ی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2020 ی گۆڤاری (پەپولە) دا بڵاو کراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 645
Donnez votre avis sur ce produit!