فڕین لە خەودا
دوێنێ فڕیم بە دووباڵ
بەرەو ئاسمانی ساماڵ
ئای بەرزایی چەندخۆشبوو!
دونیام لە بەر چاو گەشبوو
هەور بەلامدا دەڕۆی
کردمی بە هاوڕێی خۆی
سەردانی ئەستێرەم کرد
سوودی هەورم بۆ باسکرد
ئەویش وەک من دەزانێ
هەور باران دەهێنێ
بۆ بینینی مانگ ڕۆشتم
کاتێ کەپێی گەیشتم
وتم ئەستێرەی هاوڕێم
تۆی باش ناساندوەپێم
پێی وتم کە بەخشندەی
ڕووناکی بە ئەو دەدەی
وتی هاوڕێ ڕاستدەکەی
بەڵام لە بیری نەکەی
خۆر بەخشندە و پێزانە
چونکە هاوڕێی هەموانە
دەیبەخشێ تیشکی زێڕین
بۆ ناو ئاسمان و زەمین
دەنگی دایکم بە گوێم هات
وتی ڕۆڵە خۆرهەڵهات
کاتێ چاوم کردەوە!
ئینجا زانیم کەخەوە
ئەم هۆنراوەیە لەژمارە (253) ی گۆڤاری (جگەرگۆشەکان)بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,695
Donnez votre avis sur ce produit!