خۆزگەی منداڵان
منداڵی کوردستانین
دۆستی ئاشتی و ژیانین
بادوربین لە ناخۆشی
هەتا بژین بەخۆشی
جیهانی ئێمە وایە
پڕ لە خۆزگە و هیوایە
ئامانجمان گەش و ڕوونە
ژینی بەرە و پێشچوونە
بە پرسیار و تێڕوانین
تێدەگەین و دەزانین
ئەو گەلە پێشکەوتووە
کە ڕۆڵەی تێگەیشتووە
دنیامان مەشێوێنن
لە ژین مەمانڕەنجێنن
دەمانەوێت دواڕۆژمان
گەشبێ وەک ناخی خۆمان
18 -08– 2018
ئەم هۆنراوەیە لە ژمارە (29) ی گۆڤاری ژیار بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,014
Donnez votre avis sur ce produit!