ساڵی تازە
سەری ساڵی تازەیە
لێومان پڕ لە خەندەیە
بۆیە شاد و بەختیارین
سەرگەرمی بەزم و یارین
تەماشاکەن ئەم ناوە
بە گوڵی جوان ڕازاوە
میزەڵانی ڕەنگاوڕەنگ
فوی تێکراوە بۆ ئاهەنگ
لە هەموولا خۆشییە
سرود و گۆرانییە
دنیایەکی ڕازاوە
بۆ ئێمە سازکراوە
ئەمڕۆ ئاهەنگ دەگێڕین
پیرۆزبایی دەنێرین
بە سڵاوێکی بۆنخۆش
دەرونتان دێنینە جۆش
ئەم هۆنراوەیە ئاواز و مۆزیکی لە لایەن مامۆستا (یاسین ژاژڵەیی)بۆ کراوە بەدەنگی (کیژێ هێمن) بە گۆرانی وتراوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,228
Donnez votre avis sur ce produit!