سووڕی ئاو
سووڕی ئاوم بۆ ژیان
لە ڕووبار و دەریاکان
تیشکی خۆرگەرمم دەکات
دەمکات بەهەڵم و دەمبات
بۆ ناو قووڵایی ئاسمان
چڕدەبمەوە هەمدیسان
دەبم بە هەورێکی ڕوون
دێم ودەچم لە گەردوون
بە دڵۆپەی بارانم
دڵخۆشکەری هەمووانم
کاتێک کە دادەبارێم
نمنم یا بەلێزمە دێم
زەویتان تێرئاودەکەم
ئاوی کانی زۆردەکەم
دووبارە بەتیشکی خۆر
دەبمە هەڵمی جۆربەجۆر
دەڕۆمەوە بۆ ئاسمان
دەبمەوە بە باران
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 719