پروشەی بەفر
پروشەی کرد بەفری جوان
دێتە خوارێ لە ئاسمان
سپی بە وێنەی لۆکە
دنیا بوو بە بەفرۆکە
ئەم دیمەنە چەند جوانe!
وێنەی ناخی ئاسمانە
پێدەکەنێ بە جوانی
بۆ مناڵانی سلێمانی
دەبەخشێت خۆشی ژیان
بە مناڵانی کوردستان
ئای چەند شاد و ئاسودەین؟!
لە بەفرا یاری دەکەین
شێوەکاری بچکۆلەین
لە بەفر پەیکەر دەکەین
لاوەند لامان وەستاوە
لەم دیمەنە ڕاماوە
بە ئایپادەکەی دەستی
تێکەڵ بە دنیای هەستی
زوو زوو وێنەمان دەگرێ
بۆ یادگار هەڵیدەگرێ
29 – 11 – 2019
ئەم هۆنراوەیە، مامۆستا(یاسین ژاژڵەیی) ئاواز و موزیکی بۆ داناوە و بەدەنگی بەهرەمەندی دەنگخۆش (کیژێ هێمن) بە گۆرانی وتراوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,579
Donnez votre avis sur ce produit!