ناونیشان: کاریگەری خێرایی سووڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆی و خۆردا
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
خێرایی سووڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆیدا دەگۆڕێت بەپێ جیاوازی شوێن بەگوێرەی بازنەی پانی و چێوەی زەوی، زەوی بەدەوری خۆیدا لە خولگەیەکی جێگیردا دەسووڕێتەوە و بەخێرایەکی گۆڕاو.
زەوی دوو جۆر سووڕانەوەی سەرەکی هەیە، یەکەمین سووڕانەوەی بەدەوری تەوەرەکەی خۆیدا کە ناسراوە بە سووڕانەوەی فەلەکی sidereal rotation، و جۆری دووهەم سووڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆردا کە ناسراوە بە ماوەی خولگەیی خۆر orbital period،
$خێرایی سووڕانەوەی زەوی بە دەوری
خۆیدا:$
زەوی بەدەوری خۆیدا لە خولگەیەکی جێگیردا دەسووڕێتەوە، بەڵام خێرایی سووڕانەوەی زەوی بەپێ شوێنی زەوی بەگوێرەی بازنەی پانی دەگۆڕێت، وخێرایی سووڕانەوەی زەوی لە سێ حاڵەتدا دیاری دەکرێت.
1- خێرایی سووڕانەوەی زەوی لە لای هێڵی کەمەرەیی نزیکەی 40070 کم، بۆیە خێرایی زەوی لای هێڵی کەمەرەیی نزیکەی 1670 کم / کاتژمێر.
2- بەڵام ئەگەر بەرەو ناوەڕاستی گۆی زەوی بچین ئەوە خێرایی سووڕانەوەی زەوی هێواش دەبێتەوە و لە لای بازنەی پانی ⁰45 خێرایی زەوی نزیکەی 1180 کم / کاتژمێر.
3- هەرچەندە بەرەو هەردوو جەمسەری باکوور و باشوور دوور بکەوینەوە ئەوە خێرایی سووڕانەوەی زەوی زۆر هێواش دەبێت و سووڕانەوەی زەوی لە شوێنی خۆیدا یەک ڕۆژ دەخایەنێت.
$بازنەی پانی خێرایی زەوی کم / کاتژمێر$
1644.4 10
1569.1 20
1446.1 30
1279.1 40
1073.3 50
834.9 60
571.1 70
289.95 80
$کاریگەری سووڕانەوەی زەوی بەدەوری
خۆیدا:$
هەسارەی زەوی لە ماوەی 24 کاتژمێر سووڕێکی تەواو بەدەوری خۆیدا تەواو دەکات لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات و خێرایی سووڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا دەگۆڕێت بەپێ جیاوازی چێوەی زەوی، خێرایی زەوی بەنزیکبوونەوە لە هێڵی کەمەرەییدا زیاد دەکات و هەرچەندە بەرەو هەردوو جەمسەری باکوور و باشوور بچین کەم دەکات، و خێرایی و جوڵەی زەوی کاریگەری لە سەر سیستەمی هەسارەی زەوی هەیە.
1- لادانی جوڵەی تەنەکان لەسەر ڕووی زوی وەکو جوڵەی لادانی تەوژمی هەوا و تەوژمە ئاوییەکان.
2- ڕوودانی دیاردەی شەو و ڕۆژ لە ئەنجامی سووڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا ئەمەیش هۆکاری هەمە چەشنی ژیان و چالاکییەکانن لەسەر هەسارەی زەوی.
3- جیاوازی کات، لە ئەنجامی سووڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا هەر ناوچەیەک لەسەر هەسارەی زەوی کاتێکی تایبەت و جیاوزی هەیە لە هەر ناوچەیەکی تردا.
$سووڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆردا:$
زەوی بە 365.2564 ڕۆژی خۆری بەدەوری خۆردا دەسووڕێتەوە، بۆیە ئێمە هەست بە جوڵەی خۆر دەکەین لە ڕۆژهەڵاتەوە بەتێکرای یەک پلە لە ڕۆژێکدا و خۆر بە 24 کاتژمێر بە دەوری تەوەرەی زەویدا دەسووڕێتەوە
$خێرایی سووڕانەوەی زەوی بە دەوری
خۆردا:$
خێرایی سووڕانەوەی زەوی خولگەیی بە دەوری خۆردا دەگاتە نزیکەی 107000کم/کاتژمێر، بەڵام زەوی بە 365 ڕۆژ بە دەوری خۆردا دەسووڕێتەوە لە خولگەیەکی هێلکەییدا، و ماوەی نێوان خۆر و زەوی 149.597.870کم و زەوی لە ماوەی یەک ساڵدا نزیکەی 940ملیۆن کم لە ماوەی ڕۆژێکدا دەبڕێت، و زەوی بەخێرایی 2.6 ملیۆن کم لە ڕۆژێکدا بەدەوری خۆردا دەسووڕێتەوە، و بەخێرایی 107.226 کم لە کاتژمێرێکدا.
$کاریگەری سووڕانەوەی زەوی بەدەوری
خۆردا:$
زەوی لە خولگەیەکی هێلکەیدا بەدەوری خۆردا دەسووڕێتەوە و لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات دەجوڵێت، و زەوی پێویستی بە 365 ڕۆژدا هەیە بۆ ئەوەی بەتەواوی بەدەوری خۆردا بسووڕێتەوە، و بەهۆی سووڕانەوەی زەوی و جیاوازی لاری تەوەرەی زەوی لە مانگیەکەوە بۆ مانگیکی تر دەبێت هۆی جیاوازی پلەی گەرمی و باری ئاووهەوا لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تردا، واتا ڕوودانی چوار وەرزی ساڵ
1- کاریگەری سووڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆردا لە وەرزی هاویندا:
کاتێک تیشکی خۆر ستوون دەبێت لەسەر خولگەی قرژاڵ لە نیوە گۆی باکووری زەوی وەرزی هاوین دەست پێدەکات، و تەوەرەی باکووری زەوی بەرەو لای خۆر لار دەبێت بۆیە ڕۆژ درێژ دەبێت و شەو کورت دەبێت.
2- کاریگەری سووڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆردا لە وەرزی پایزدا:
کاتێک تیشکی خۆر ستوون دەبێت لەسەر هێڵی کەمەرەیی لە نیوە گۆی باکووری زەوی وەرزی پایز دەست پێدەکات، و ماوەی شەو و ڕۆژ یەکسان دەبێت.
3- کاریگەری سووڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆردا لە وەرزی زستاندا:
کاتێک تیشکی خۆر ستوون دەبێت لەسەر خولگەی کارژۆڵە لە نیوە گۆی باکووری زەوی وەرزی زستان دەست پێدەکات، و لە خاسیەتەکانی ئەم وەرزە ڕۆژ کورت دەبێت و شەو درێژ دەبێت.
4- کاریگەری سووڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆردا لە وەرزی بەهاردا:
کاتێک تیشکی خۆر ستوون دەبێت لەسەر هێڵی کەمەرەیی لە نیوە گۆی باکووری زەوی وەرزی بەهار دەست پێدەکات، بەڵام نیوە گۆی باشووری زەوی وەرزی پایز دەبێت و ماوەی شەو و ڕۆژ یەکسان دەبێت.[1]