لەگەڵ ماری دەچێتە کونەوە
مار کورد هەر بە دوژمنی داناوە و وتویەتی: شەرعی مارێ بەداری، کەچی لێرەدا ماری کردووە بە هەمنشین و دەڵێت: مرۆڤ ئەگەر خۆش مەشڕەب و گوفتار شیرین و ڕووخۆش و میهرەبان بێت ئەوا دەتوانێت لەگەڵ ماریش بچێتە کونەوە وەکو وتراویشە: بە قسەی خۆش ماری لە کونێ دێنێتە دەروە ئاواش وتراوە: دەگە مارییە چیتە کونێ واتە توانای خۆ گونجانی هێندە باشە لەگەل هەمو کەسێک دەگونجێت و هەڵدەکات.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 809
Donnez votre avis sur ce produit!