بۆ کۆچی مەلا موحەمەد ئیلنجاغی :
مەلا موحەمەد حەمەعەلی ئیلنجاغی لە 08 - 07 -2021 بە نەخۆشی ژیانئاوایی لێ کردین 00 زۆر دڵتەنگ بووم بەکۆچی ئەم پیاوە مەزن و خزم دۆست و مرۆڤ دۆستە بەڕاستی مردنی ئەو کۆستێکی گەورەبوو، خودای گەورە بەر بەخشندەیی و میهرەبانی خۆی بخاو، جێگای بەهەشت بێت.
تۆ تامردی
لەبەخێو کردنی
بەها جوانەکانی
سۆزو پاکی وخۆشەویستی بێزار نەبووی؟!
دەستی دڵت
هەمیشە هەر
لەناو دەستی سپێتی بوو؟!
بەردەوامیش
لەناو سروشتی تائەوپەڕی مرۆڤ بوونتا
وەکو باخێک دەردەکەوتی
باخێک00 باخێک
جیاواز لەهەر چی باخ هەیە
هیچ وەرزێکی دیارت نەبوو
بۆ سەوز پۆشی و گوڵ گرتن
لە هەر هەموو وەرزەکانی تەمەنتدا
پڕ لەسەوزی و...
پڕ لەگەشی و.....
پڕ لەنەشئەو....
پڕ لەجوانی و...
پڕ لەگوڵ بووی..؟!
فاتح بێ لان[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 704
Donnez votre avis sur ce produit!