لەڕۆژی جیهانی باوک....
لەگەڵ ئەوەی کەهەر گیز دڵی باوکمم نەشکاندووە
ئەوانەی منیشیان ناسی بێ ئەم ڕاستیە چاک دەزانن
لەگەڵ دایکیشما بەهەمان شێوە....
لەڕۆژی جیهانی باوک، دەڵێم باوکە باوکە باوکە
زۆر حەزم لەهەڵبەستنی قسەی زارەکی و بێ ناوکە
هەرچی قسەیەک بکەم من بەس بەندو بالۆرەو لاوکە
بیفرۆشم کەس لێم ناکڕێ بەیەک تاک مۆروی خەناوکە
وتت بۆم ناکرێ و من وتم بۆخۆت نێچیری خۆت ڕاوکە
بۆم نەکردی چەندی وتت بەس ئەم بەردەم بۆ لە ئاوکە
بۆیە ئەگەر ئاگات لێمە تۆتەنیا یەک نیگای چاوکە
تفێ بگرە نێو چەوانم و بڵێ کوڕم خۆت بەپیاوکە
ئیتر بچۆوە سەر ڕێگای مەرگ و ڕێگاکە تەواوکە
خۆم و قسە پوچەکانم هەمووی بەتاکێ پێڵاوکە..؟!
فاتح بێ لان[1]