بە ناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێزم کاک #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#.
بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکار و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەر
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر) دایکی بەڕێزتانم بیست، کە خەمبار و نیگەرانی کردم، بۆ ئەو کۆستە گەورەیە هاوبەشیی خەم و پەژارەتان دەکەم و پرسە و ماتەمینی قووڵیی خۆم ئاڕاستەی یەک بە یەکی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم. بۆ خۆتان خۆش بن و تەمەنی درێژی بۆتان جێهێشتبێت.
زوبێدە خان سەرباری ئەوەی دایکی سەرکردە و پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینی گەلەکەمان (هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی)یە، بۆ خۆیشی ژنێکی تێکۆشەر و بوێر و خۆڕاگری ڕێبازی کوردایەتیی بوو، ڕۆڵەکانی بە گیانی خەباتکردن و تێکۆشان پەروەردە کرد، مەینەتی و ناخۆشی و سەختیی زۆری دیوە و بەشدار بووە لە ناخۆشی و سەختییەکانی سەردەمە جیاجیاکانی شۆڕشدا بۆیە پایە و پێگەیەکی تایبەتیی هەبووە. لە پەروەردگاری مەزن داواکارین گیانی زوبێدە خان بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، دڵنەوایی و سوکناییش بە ئێوە و خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەر و سەربەرزەکەتان ببەخشێت و هەرگیز خەم نەبینن و ئەمەش دوایین ناخۆشی و تەنگانەتان بێت.
هەر سەلامەت و سەربەرز بن.[1]
انا لله وانا الیە ڕاجعون
#لاهور شێخ جەنگی#
#28-02-2022#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,826
Donnez votre avis sur ce produit!