بووە کەری نیوە زەڕ
وتراویشە:نیوە زەڕیان کرد، نیوە زەڕیان کرد، هەڵبەت زەڕین دەنگی نێرەکەرە، دەنگێکی گەورەیە و گوزارشت و پەیامە، ماکەر و نێرەکەر تێی دەگەن، بۆ خڕنازکردن و سمڕسمڕ و پێ کوتانیش خۆی پێ دەردەخات بەتایبەتی ماکەرێک ببینێت چ لە دۆخی قەوچین و بە تەڵەب بێت چ ئاگای لە هیچ نەبێت، خاوەنەکەشی هەندێکجار لێوەی نزیکە و لە قەوچە وچەنەی دەداتەوە، بەمەش نیوە زەڕ دەبێت، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک بە پەڕۆشەوە بیەوێت قسەیەک بگێڕێتەوە و قسەکەی پێ ببڕن خۆی بەگاڵتەوە دەڵێت: نیوە زەڕتان کردم، خۆ ئەگەر کەسێکیش زۆر خۆی هەڵبکێشێت بۆ ئەنجامدانی کارێک و دەست بەکارەکەی بکات و نەهێڵن تەواوی بدات بەتوانج و تەوس و لە تەنگەدانەوە دەوترێت: بووە کەری نیوە زەڕ.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 653
Donnez votre avis sur ce produit!