دەقی پرسەنامەکەی جەعفەر شێخ مستەفا:
پرسە نامە
بۆ برای بەڕێزم کاک کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەر-ی دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
دایکی بەڕێزتان نموونەی ژنێکی تێکۆشەر و خۆڕاگر و ماندوو بوو لە خەباتی پێشمەرگایەتی، سیمبول و ورەیەکی بەرز بوو لە شاخ بۆ برا پێشمەرگەکان و گشت دایکانی پێشمەرگە و ژنانی شۆڕشگێڕی ڕێگای ڕزگاریخوازی کوردستان.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایش بە بەڕێزتان و خانەوادەکەتان ببەخشێ.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/2/28[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,943
Donnez votre avis sur ce produit!