دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
ئاشکرایە ژنان لە مێژووی ئێمەدا ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان هەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی نادادی، قوربانی گەورەیان داوە لەپێناو یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی. ئەمڕۆ یادی هەموو ئه و ژنە تێکۆشەرانە دەکەینەوە و بە پێزانینەوە لە خەبات و تێکۆشانیان دەڕوانین. لە هەمان کاتدا خۆمان بە پاڵپشتی ڕاستەقینەی ژنانی ئازادیخواز و نوێخوازی ئەمڕۆ دەزانین.
بە نیگەرانییەکی زۆرەوە ڕایدەگەیەنم ئامارەکانی توندوتیژی دژی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ لە هەڵکشاندایە، تا ئێستا ئەم دیاردە دزێوە لەنێو کۆمەڵگەی ئێمەدا بەردەوامی هەیە. بۆیە لەم یادەوە پێویستە دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڵێن بدەن بە یاسا و سزایەکی توند سنوورێک بۆ ئه و جۆرە عەقڵییەت و کەسانە دابنێن، کە تاوەکو ئێستاش پێیان وایە شەرەف لە ژنکوژیدایە.
هەر بۆیە ئێمە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاندەری ژنانی کوردستانین و بە توندی دژی هەموو جیاکارییەکی ڕەگەزیی و نایەکسانییەک دەوەستینەوە. بەگرنگییەوە لە ڕۆڵ و پێگەی ژنان دەڕوانین لە کۆمەڵگەدا و بە خەباتی لە مێژینە و ئەرکی خۆمانی دەزانین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
8ی ئاداری 2022 [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,226
Donnez votre avis sur ce produit!