نێرییە کێوی بووە
کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی ڕۆژێک ئەچێتە لای(جەمیل ئەفەندی) عەرزوحاڵ نووسی هەر بۆ دانیشتن لەو کاتەدا ژنێک دێتە ژوورەوە بە جەمیل ئەفەندی ئەڵێ: ئەفەندی هاتووم عەرزوحاڵێکم بۆ بنووسی پیاوێک بە زۆر سوارم بووە، جەمیل ئەفەندی ئەڵێ: تۆ چوار ڕۆژ لەمەوپێش عەرزوحاڵت دا و وتت: پیاوەکەم ناسیوە، ئێستاچی بنوسم؟ ژنەکە وتی: نەخێر خوا لە من هەڵناگرێ نەمناسی براکانم وتیان بڵێ: فلان کەس بوو بۆیە وتم ئەو کەسەیە ئەگەرنا من کەسم نەناسیووە، جەمیل ئەفەندی وتی: نیشانەی ئەو پیاوە چی بوو ژنەکە وتی: بەرگی بۆر بوو، کوێخا حەوێزشاخەپیسکەییش وتی: ئەگەر بەرگی بۆر بووبێ، ئەوە نێرییە کێوی بووە، تۆش ڕەش بووی بە بزنت تێ گەیشتووە بۆیە هاتۆتە سەرت.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەواێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(16-17)[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 279