بۆت پڕ ئەکەن
عەبدوڵلا ئاغای کوڕی ئاوڕەحمان ئاغای غەفوری کە پێ یان ئەووت(عەبدە) ڕۆژێک کوێخا حەوێز لە کۆیە تووشی ئەبێ و ئەڵێ مام کوێخا تۆ شەوی چەند جار ئەچیتە لای ژنەکانت؟ کوێخاش ئەڵێ: کوڕە عەبدە بڵێ ساڵی چەند جار، عەبدە ئەڵێ مام کوێخا بۆچی من ئازاترم لە تۆ کوێخاش ئەڵێ: کوڕە عەبدە هی توو لەگەڵ من جیایە چونکە هەرچی منم هەر هی خۆمە ئەگەر بڕا ئەبڕێ و نامینێ بەڵام هی تۆ ئەگەر بڕاش خزمێک یا دۆستێک یا برادەرێک لە دوواوە بۆت پڕ ئەکاتەوە وەکوو پێشانی لێ دێتەوە جا لەبەر ئەوە هی تۆ ئازایی نییە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەواێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(24)[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 227