سەرەخۆشی بۆ بزنە
رۆژێک کوێخا حەوێز لەگەڵ چەند سوارێک ئەچنە دێی(جلبەسەر) بۆ(تازیە) لە نزیک دێیەکە تووشی مێگەلە بزنی (حاجی شێخ سمایل) ئەبن، کوێخا حەوێز ئەڵێ: کاکە(الفاتحة) ئەمجا با بگەڕێینەوە، سوارەکان سەریان سوڕ ئەمێنێ، ئەڵێن: ئێمە هەتا ئێرە هاتووین بۆچی بگەڕێینەوە؟ کوێخا حەوێز ئەڵێ: ئەم نۆ سەد سەر بزنە ئێمەی هێناوەته ئێرە ئەگەرنا(گۆمەشین)ی لەگەڵ ئێمە یەک سعاتە، چ پیاوی گەورەیان لێ ئەمرێ، بۆچی ناچم؟ چونکە ئه و بزنەیان نی یە، دەنا بەخوا ئەوانیش وەکو ئەوانە بە سەید ناسراون، ئیتر ئەوە بزنەکانیشمان دیت لە پاشان چوون و سەرخۆشیەکەیان کرد.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(30)[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 244