شووتی یا عەب عەب
جارێک کوێخا حەوێز ئەچێتە دێی(هەلەجە) بۆ لای(شێخ مەعروف) بۆ سەرخۆشی کردن، چەند سوارێکی لەگەڵ ئەبێ، کە ئەچن چەند ئاغا و گەورەکانی ماڵی(بایز ئاغا)ی لێ ئەبێ، سبەینێ پاش نان خواردن، شووتی دێنن بۆ خواردنی پاش نان، کوێخا حەوێز ئەڵێ: شووتی، شفتی، شامی، چەند ناوێکی تریشی هەیە من لە بیرم نییە، ڕەحمان ئاغای حاجی بایزئاغا زوو هەڵدەداتێ ئەڵێ:(عەب عەب)، شێخ مەعروف ووتی: دەیهە دەیهە خۆ کوێخا حەوێز ئەویشی ئەزانی، بەڵام هەر داوای ئەوەبوو تۆ(بوەڕی) ڕەحمان هەستا سەرپێ ڕووی کردە کوێخا حەوێز ووتی: ئێستا حەوێز من چیت پێ بڵێم؟ شێخ مەعروف ووتی: (دانیشە مردوت مرێ لەگەڵ کەریت تۆ بۆ خۆت وەڕیوی، حەوێزی فەقیر چی بکا دانیشە ڕەحمان ئاغا زۆر تووڕە بوو، مەسەلەش ئەوەیە خەڵکی دزەیی نەخوێندەواریان(ح و ع) جیاواز ناکەن(ح و ع و ع و ح) بەکارئەهێنن.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(30-31)[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 210