خێرات نییە، شەراتە
لە دەرەوەی شاری کۆیە لە سەر ڕێی هاتووچۆی دێهاتەکانا بە بەرد وکێچ بە شێوەی چوارپایە دروست کرابوو، کوپەیەک ئاویشی تیا دانرابوو، هەتا ڕێبوارەکان ئاوی لێ بخۆنەوە بەناوی خێراتی(حاجی سەعید بەگ)بوو، ڕۆژێک هەندێک مناڵ ئەبینن لەناو ئه و خێراتە سواری یەکتر ئەبن، ئەم دەنگە کۆیە پڕ ئەکا لە کوێخا حەوێز ئەپرسن ئه و کاتە لە کۆیە ئەبێ ئەڵێن: مام کوێخا چۆنی تێ ئەگەی لە خێراتی حاجی سەعید بەگ؟ کوێخا ئەڵێ: ئەمە خێرات نی یە شەراته ئەگەر ئێرە نەبووایە ڕووی نەئەدا ئەم ئیشە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(35)[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 184