سەگ و شینکی
شەریفۆک و فەتاحۆک هەبوون برابوون لە هۆزی(شینکی) بوون، بێ ژن و ماڵ بوون، هەر شوان بوون، زۆر شەڕانی گێچەڵ هەڵگیرسێن بوون، ڕۆژ نەبوو شەڕێک نەکەن، ڕۆژێک لە خۆڕایی شەڕێکیان کرد، کوێخا حەوێز وتی: باوکم ئەمانە شینکیان پێ ئەڵێن: ڕۆژێک سەگ و شینکی بە شەڕ هاتن، شینکی سەری سەگی شکاند، سەگ چووە لای حاکمی زەمانە شکاتی کرد وتی: شینکی سەری شکاندم حاکم وتی: عەیب ناکەی دەم لە دەمی شینکی ئەنێی.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(36)[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 246