ناو: هۆگر
ناوی باوک: کاکەخان
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی(هۆگر کاکەخان عەوڵلا ڕەسوڵ مەلاک)ە، لەساڵی(1980) لەگەڕەکی(موفتی) شاری #هەولێر# لە دایکبووە، قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی لە قوتابخانەی(گوڵستان) لە گەڕەکی(ئەندازیاران) و قوتابخانەی ناوەندی(ڕۆناکی کوڕان) و خوێندنی ئامادەیی لە(ئامادەیی ڕزگاری کوڕان) هەر لە شاری هەولێر تەواو کردووە.
لەساڵی خوێندنی(2000-2001) پەیمانگای تەکنەلۆجی هەولێر بەشی(ڕێگاوبان) تەواو دەکات و هەر له و ساڵەدا(2001) وەکو فەرمانبەر بە پیشەی(ڕووپێو) لە وەزارەتی شارەوانی دادەمەزرێت، لەگەڵ کارەکەی درێژە بەخوێندنی یاسا دەدات لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین و ساڵی(2012) ئه و بەشە تەواو دەکات و ناونیشانەکەی لە(ڕووپێو)ەوە دەگۆڕێت بۆ(یاسایی) لە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر.
لەبەر ئەوەی کوڕێکی دیندار و ئایینپەروەرە و ئارەزووی زیاتر شارەزابوونی(شەریعەتی ئیسلامی)یە، بۆیە ساڵی(2017) بڕوانامەی مۆڵەتی(زانستی پێش نوێژ و وتارخوێن)ی وەرگرتووە، سەرەڕای کاری فەرمانبەری یاسایی لە بەشی یاسایی(کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر)، کاری وتارخوێنی لەمزگەوتی(چواریار) لەشاری هەولێر بەشێوەی خۆبەخش و یەدەگ دەکات.
لەساڵی(2004)ەوە ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، دوو کوڕی بەناوەکانی(محەمەد و ئەحمەد) و کچێکی بەناوی(ساز) هەیە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 635
Donnez votre avis sur ce produit!