چوومە ڕاو
پیاوێک هەبوو کە پێیان ئەوت(خلەی مۆتە) لە ڕەگەزی(گورزەیی گاور زادەیی) بوو، ماڵی لە(شاخەپیسکە) بوو، زۆر دەست کورت بوو، ئەوەی خوا دابوویە بەندەی خۆی نەیبوو ئه و دەمە خەڵک گڵێخەیان ئەکرد لە بەهارا ئەیان فرۆشت(خلەی مۆتە) بە کۆڵە گڵێخەوە بە نزیکی دیوەخانی شاخەپیسکەیا هاتەوە کوێخا حەوێز ووتی: خلە ئەوە چی یە پێتە؟ خلە ووتی: مام کوێخا تاژییەکان هەر قوورە قوورەیان بوو ڕانەئەوەستان منیش چوومە ڕاو ئه و مامزەم پێ گرتن وەهێنامەوە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(38)[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 248