سونەتانەی وەسمان
کوێخا حەوێز پیاوێکی هەبوو ناوی وەسمانکە بوو ڕدێنی لێ سپی بوو بوو، ساڵێکی بەهار ئەسپێکی کوێخای ئەلەوەڕاند، ڕۆژێک درەنگ داهات هەر نەچوو ئەسپەکە ببا بۆ لەوەڕ، کوێخا ووتی: وەسمان بۆچی ئەسپەکە نابەی وەسمان ئەڵێ: بە خوا کوێخا عەیب بێ و عار بێ سونەت نەکراوم، ئەبێ چارەم بکەی، کوێخاش ئەڵێ: باشە تۆ ئەسپەکە ببە فڵانەجێ لەوەڕی باشە و منیش پاشان دێم، کوێخا ئەچێ چەقۆیەکی تیژی مەڕ سەربڕ ئەبا و ئەچێتە لای وەسمان لینگی پێ ڕووت ئەکا و داوە بەنێک لە لەشی ئەخاو زۆری ڕائەکێشێ و چەقۆیەکی پیا ئەهێنێ، برینەکەی ئەگاتە زگی وەسمان ئەڵێ: بە خوا کوێخا باوکت گام کوێخا ئەڵێ: نا نا بەسەری کاکت لە کۆل بەرتاشینی بویتەوە بەبابەوە خەنی بووی.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(52-53)[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 176