کوێخا حەوێز و میوانداری
مامۆستا تاهیر ئەحمەد حەوێزی مێژوونووسی کۆیە لە کتێبەکەی(شەوچەرە)کەیا لە زمانی(عەبد جاسم تەقتەقی)یەوە ئەڵێ: کوێخا حەوێز ئەگەر میوانێکی بهاتایە لە پاش نانی سبەینێ یان پاش نیوەڕۆ بەدەنگێکی بەرز بانگی ئەکرد ئاو یا دۆیەکی ساردی بۆ مێوان بێنن ئەگەر میوانەکە ئاوەکەی بخواردایە ئەوە ئەیزانی نانی خواردووە، ئەگەر بیووتایە ناخۆم تینووم نی یە ئەوە تێ ئەگەیشت کە برسییەتی و نانی نەخواردووە فەرمانی ئەدا نانی بۆ بێنن.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(58)[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 282