دەقی پەیامەکەی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ:
جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی کوردی لە هەموو کوردستانیان پیرۆز دەکەم، هیواخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەکەمان.
نەورۆز هەمیشە جەژنی بەرەنگاربوونەوەی کورد بووە بەرامبەر دوژمنان، گەلەکەمان لەم جەژن و بۆنە پیرۆزەدا شەڕی ئیراده و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی کردووه و بەسەر ناحەزان و دوژمناندا سەرکەوتووە.
با ئەم جەژنە بکەینە هەوێنی زاڵ بوون بەسەر کێشه و قەیرانەکان و هیممەت بکەین بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان و خزمەتکردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری پێیان.
دەرباز کۆسرەت ڕەسول
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,014
Donnez votre avis sur ce produit!