دەقی پرسەنامەکەی بافڵ تاڵەبانی:
بەڕێز کاک قادر عەزیز
بەداخ و پەژارەوە هەواڵی ژیانئاوایی خاتوو (ئەسمەر عومەر تاجەدین) خەسووی جەنابتم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خاتوو کەژاڵ خانی هاوسەرت، خزمان و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەم.
هاوبەشی خەمتانم و لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات و دڵنەوایی و ئارامی بە هەموولایەکتان ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
27 ئاداری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,394