دەقی پرسەنامەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی:
بەڕێزان: کەسوکارو خانەوادەو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی هەڤاڵ جووتیار جەبار
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی و ماڵئاوایی هەڤاڵ جووتیار جەبار، پێشمەرگەی قارەمان و تێکۆشەر، کوڕی ڕۆژی تەنگانەو ئازاو بەجەرگ، هەڤاڵ و هاوسەنگەری چەند ساڵەم بیست، خەمێکی قووڵەو لە دڵەوە خەمبارم.
هەڤاڵ (جووتیار جەبار) کوڕی خانەوادەیەکی قارەمان و تێکۆشەر بوو، بەرۆحی کوردانەوە پەروەردە کرا، پێشمەرگەیەکی ئازاو چاونەترس بوو، هەموو ژیانی خۆی بە نیشتمان و کوردستان بەخشی، قارەمانانە خەباتی کردو نەبەردانە لە ڕۆژانی سەختی خەبات لە سەنگەرەکان بەرگری دەکرد، مرۆڤێکی پاک و جێمتمانەی هەموومان بوو.
بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەیان و کەسوکارو هاوڕێیانی دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموومان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموولایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,043
Donnez votre avis sur ce produit!